تەڵەی ئازادی و بار سووکی: کاتێک تەنها یەک جار دەژین | — Transcript
Full transcript
- 0:03با بە پرسیارێکی سادە دەست پێ بکەین کە دڵنیام
- 0:06لانیکەم جارێک لە ژیانتدا لە خۆتت کردووە...
- 0:09تا ئێستا چەند جار گوتووتە:
- 0:11«خۆزگە دەمزانی ئەگەر ئەو بڕیارەم نەدایە،
- 0:14ئێستا ژیانم چۆن دەبوو؟»
- 0:17«ئەگەر لەگەڵ ئەو کەسەدا هاوسەرگیریم نەکردایە...
- 0:20ئەگەر ئەو کارەم قبووڵ بکردایە...
- 0:22ئەگەر شارەکەی خۆمم بەجێ نەهێشتایە...
- 0:25ئایا ئێستا دڵخۆشتر دەبووم؟»
- 0:29کێشە گەورەکەی مرۆڤ ئەوەیە کە هەرگیز وەڵامی
- 0:32ئەم پرسیارە نازانێت. دەزانیت بۆچی؟
- 0:35چونکە ژیان وەک یارییەکی ئەلیکترۆنی نییە کە بتوانیت پاشەکەوتی بکەیت،
- 0:40ڕێگەیەکیان تاقی بکەیتەوە،
- 0:42و ئەگەر بەدڵت نەبوو بگەڕێیتەوە سەرەتا و ڕێگەکەی تر هەڵبژێریت!
- 0:47ئێمە تەنها یەک هێڵی ژیانمان هەیە و بە کوێرانە بەناویدا دەڕۆین.
- 0:51کاتێک تۆ لە تەمەنی بیست ساڵیدا لەنێوان دوو ڕێگەدا یەکێکیان هەڵدەبژێریت،
- 0:56دەرگای ڕێگەکەی تر بۆ هەتا هەتایە دادەخرێت.
- 1:00تۆ هەرگیز ناتوانیت تەماشای «ژیانە هاوتەریبەکەت»
- 1:03بکەیت تا بزانیت ئەگەر ڕێگەکەی ترت بگرتایەتە بەر،
- 1:07چیت بەسەر دەهات.
- 1:09ئەمە کرۆکی فەلسەفەی یەکێک لە مەزنترین ڕۆمانەکانی مێژووە:
- 1:13«تاقەتنەبەریی بار سووکیی بوون»
- 1:15(The Unbearable Lightness of Being) لە نووسینی
- 1:18نووسەری گەورەی چیکی، میلان کوندێرا.
- 1:22لە سەرەتای کتێبەکەدا،
- 1:23کوندێرا باسی بیرۆکەیەکی فەیلەسووفی ئەڵمانی «نیچە»
- 1:26دەکات کە پێی دەگوترێت «گەڕانەوەی ئەبەدی».
- 1:30نیچە دەیگوت: بهێنە بەرچاوت ناچار بیت هەر هەمان ئەم ژیانەی خۆت،
- 1:35بە هەموو خۆشی و هەڵە و ئازارەکانییەوە،
- 1:38دوای مردنت ملیۆنان جار دووبارە بکەیتەوە.
- 1:41ئەگەر وابوایە، هەموو بڕیارێکمان زۆر ترسناک و قورس دەبوو،
- 1:45چونکە دەمانزانی بۆ ئەبەد باجەکەی دەدەینەوە.
- 1:49بەڵام کوندێرا دەڵێت: با خۆمان هەڵنەخەڵەتێنین!
- 1:52لە ژیانی ڕاستەقینەدا هیچ شتێک دووبارە نابێتەوە.
- 1:56ئێمە تەنها یەک جار دەژین.
- 1:58کوندێرا پەندێکی ئەڵمانی دەهێنێتەوە کە دەڵێت:
- 2:01«Einmal ist keinmal»
- 2:03واتە: «ئەو شتەی تەنها یەک جار ڕوودەدات،
- 2:06وەک ئەوە وایە هەرگیز ڕووی نەدابێت.»
- 2:09کاتێک تۆ تەنها یەک جار دەژیت و ناتوانیت هیچ
- 2:13بڕیارێکت لەگەڵ ئەنجامێکی تردا بەراورد بکەیت،
- 2:16کەواتە تۆ هەرگیز نازانیت کام بڕیارت ڕاست بووە و کامەیان هەڵە!
- 2:21هیچ پڕۆڤەیەک نییە پێش هاتنە سەر شانۆی ژیان.
- 2:25کوندێرا ئەم بێتواناییەی مرۆڤ لە تاقیکردنەوە و
- 2:28بەراوردکردنی ژیاندا ناو دەنێت «بار سووکیی بوون».
- 2:32واتە ژیانێک کە هێندە بێ پێوەر و سەرپێییە،
- 2:35وەک پەڕی باڵندە لە هەوادا دەفڕێت و هیچ سەنگ و قورساییەکی نییە.
- 2:40بەڵام ئایا ئەم «بار سووکی»یە شتێکی خۆشە و ئازادمان دەکات؟
- 2:44یان کاتێک تێیدەگەین،
- 2:45دەبێتە بۆشاییەکی هێندە ترسناک کە تاقەتمان لێی دەبڕێت؟
- 2:50با پێکەوە بچینە ناو چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکەی ئەم
- 2:52کتێبەوە تا وەڵامەکە بە چاوی خۆمان ببینین.
- 2:56چیرۆکەکە لە ساڵی ١٩٦٨ لە شاری پراگ،
- 3:00پایتەختی چیکۆسلۆڤاکیای ئەوکات ڕوودەدات؛
- 3:03کاتێک سوپای یەکێتیی سۆڤیەت بە تانکەوە دەڕژێنە
- 3:06ناو وڵاتەکە و ئازادیی خەڵک دەخنکێنن.
- 3:10لەناو ئەم دۆخەدا، ئێمە چوار کەس دەناسین کە هەر یەکەیان
- 3:13بە شێوازێک بەدوای بەختەوەریدا دەگەڕێن:
- 3:16کارەکتەری یەکەم تۆماسـە.
- 3:18پزیشکێکی نەشتەرگەریی مێشک، زیرەک و سەرکەوتوو.
- 3:22تۆماس لە ژنی یەکەمی جیابووەتەوە و پەیوەندیی لەگەڵ کوڕەکەی
- 3:26و دایک و باوکیشی پچڕاندووە، تەنها لەبەر یەک هۆکار:
- 3:30ئەو نایەوێت هیچ کەسێک و هیچ بەرپرسیارێتییەک دەست و پێی ببەستێت.
- 3:34ئەو دەیەوێت بە تەواوی «بار سووک» و ئازاد بێت.
- 3:38تۆماس دەڵێت سێکس و عەشق دوو شتی تەواو جیاوازن.
- 3:42ئەو پێی خۆشە لەگەڵ ژناندا کات بەسەر ببات،
- 3:45بەڵام دەترسێت لەوەی بکەوێتە داوی عەشقەوە،
- 3:48چونکە عەشق واتە بەرپرسیارێتی و بارگرانی.
- 3:51بۆیە یاسایەکی سەیری بۆ خۆی داناوە بە ناوی «یاسای ژمارە سێ»:
- 3:56یان دەبێت لەگەڵ ژنێکدا تەنها سێ جار یەکتر ببینێت
- 3:59و ئیتر بۆ هەمیشە کۆتایی پێ بهێنێت،
- 4:02یان ئەگەر بۆ ماوەی چەند ساڵێکیش بیبینێت،
- 4:05دەبێت ماوەی نێوان دیدارەکانیان لە سێ هەفتە کەمتر نەبێت!
- 4:09تۆماس هەرگیز ڕێگە نادات هیچ ژنێک شەو تا بەیانی لە ماڵەکەیدا بخەوێت.
- 4:15چونکە بۆ تۆماس، کاتێک ڕێگە دەدەیت کەسێک لە تەنیشتت
- 4:18خەوی لێ بکەوێت و بەیانی لەگەڵتدا لەخەو هەستێت،
- 4:21ئیتر ئازادیی خۆتت لەدەست داوە.
- 4:24بەڵام ڕۆژێک، تۆماس بۆ کارێکی پزیشکی
- 4:27دەچێتە شارۆچکەیەکی بچووک لە دەرەوەی پراگ.
- 4:30لە کافتریای هۆتێلێکدا دادەنیشێت و کچە گارسۆنێکی
- 4:33سادە و گەنج دەبینێت بە ناوی تێرێزا.
- 4:36تێرێزا تەواو پێچەوانەی تۆماسە.
- 4:39ئەو بەدوای پەیوەندیی سەرپێییدا ناگەڕێت،
- 4:42بەڵکوو بەدوای عەشقێکی قووڵ و ڕاستەقینەدا دەگەڕێت
- 4:45کە ژیانی لەو شارۆچکە بێزارکەرە ڕزگار بکات.
- 4:48تۆماس تەنها چەند خولەکێک قسەی لەگەڵ دەکات و
- 4:51ژمارەی شوقەکەی دەداتێ. بەڵام دوای چەند ڕۆژێک،
- 4:54تێرێزا هەموو ژیانی خۆی دەخاتە ناو جانتایەکی گەورە و قورسەوە،
- 4:59دێت بۆ پراگ و لە دەرگای ماڵی تۆماس دەدات!
- 5:02لێرەدا، تۆماس ڕێک دەکەوێتە ناو ئەو کێشە فەلسەفییەی سەرەتا باسمان کرد:
- 5:07«ئایا تێرێزا بهێنمە ژوورەوە و ژیانی خۆمی لەگەڵ تێکەڵ بکەم،
- 5:11یان بینێرمەوە و ئازادییەکەی خۆم بپارێزم؟»
- 5:14تۆماس نازانێت کام بڕیارەیان ڕاستە،
- 5:17چونکە تەنها یەک ژیانی هەیە و ناتوانێت هەردوو ڕێگاکە تاقی بکاتەوە!
- 5:21بەڵام ئەو شەوە تێرێزا تایەکی قورسی لێ دێت و نەخۆش دەکەوێت.
- 5:26تۆماس کە دەبینێت ئەم کچە چەندە بێکەس و لاوازە لەسەر جێگەکەی کەوتووە،
- 5:30دڵی نەرم دەبێت. وا هەست دەکات تێرێزا وەک
- 5:34منداڵێکی ساوا وایە کە لەناو سەبەتەیەکدا خراوەتە
- 5:37سەر ئاوی ڕووبارێک و هاتووە بۆ بەردەمی ئەو،
- 5:40و ئەویش ناتوانێت پشتگوێی بخات.
- 5:42بۆیە تۆماس هەموو یاساکانی خۆی دەشکێنێت
- 5:45و تێرێزا دەهێنێتە ناو ژیانییەوە.
- 5:48واتە پیاوی «بار سووکی»،
- 5:50بڕیار دەدات «قورسایی»ی ژیانی مرۆڤێکی تر بخاتە سەر شانی خۆی.
- 5:57بەڵام تۆماس تەنانەت دوای هاوسەرگیری لەگەڵ تێرێزاش،
- 6:01هێشتا ناتوانێت واز لە خووە کۆنەکەی بهێنێت و
- 6:04بەردەوام دەبێت لە بینینی ژنانی تر بە نهێنی.
- 6:07نزیکترین دۆستی تۆماس، ژنە وێنەکێشێکە بە ناوی سابینا.
- 6:12سابینا لە تۆماسیش زیاتر شەیدای «بار سووکی» و ئازادییە.
- 6:17سابینا ڕقی لە هەموو جۆرە قەفەزێکە:
- 6:20لە خێزانەکەی ڕادەکات، لە سیاسەتی حیزبی شیوعی ڕادەکات،
- 6:24وڵاتەکەی بەجێ دەهێڵێت و دەچێتە سویسرا،
- 6:27و هەر کاتێکیش هەست بکات پیاوێک دەیەوێت بیبەستێتەوە بە خۆیەوە،
- 6:31یەکسەر جێی دەهێڵێت.
- 6:33لە سویسرا، سابینا پیاوێکی تر دەناسێت بە ناوی فرانز.
- 6:37فرانز مامۆستای زانکۆیە،
- 6:39پیاوێکی زۆر ڕاستگۆ، بەوەفا و سۆزدارە.
- 6:43فرانز هێندە سابینای خۆش دەوێت کە بڕیار دەدات بڕوات
- 6:46هەموو ڕاستییەکە بە هاوسەرەکەی بڵێت و لێی جیا ببێتەوە،
- 6:50تا بتوانێت بەئاشکرا و بۆ هەمیشە لەگەڵ سابینا بژی.
- 6:54بەڵام هەر ئەو شەوەی فرانز بە دڵخۆشییەوە دێت بۆ لای سابینا و دەڵێت:
- 6:58«تەواو، ماڵەکەمم بەجێ هێشت و ئێستا دەتوانین هەمیشە پێکەوە بین!»
- 7:04سابینا دەترسێت! چونکە نایەوێت ببێتە «ژنی ماڵ»ی
- 7:07هیچ کەسێک و بخرێتە ژێر باری بەرپرسیارێتییەوە.
- 7:11بۆیە بێ ئەوەی یەک وشە بڵێت،
- 7:13تا بەیانی ماڵەکەی چۆڵ دەکات و لە شاری جنێف هەڵدێت!
- 7:19لێرەدا ڕەنگە بپرسیت: باشە،
- 7:23میلان کوندێرا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم چوار کەسەوە چیمان پێ بڵێت؟
- 7:27با چوار بیرۆکە فەلسەفییەکەی ناو کتێبەکە بە زمانێکی زۆر سادە شی بکەینەوە،
- 7:32و بزانین چۆن پەیوەندییان بە ژیانی ڕۆژانەی خۆمانەوە هەیە.
- 7:36لە ژیانی ڕۆژانەماندا، زۆرجار خەون بەوەوە دەبینین
- 7:40کە هیچ بارێکی قورس لەسەر شانمان نەبێت. دەڵێین:
- 7:44«خۆزگە هیچ بەرپرسیارێتییەکم نەبوایە،
- 7:46کەس چاوەڕێی هیچی لێ نەکردمایە،
- 7:49دڵم بە هیچ کەسێکەوە نەبەسترابایە تا ئازار نەچێژم،
- 7:53و هەر کاتێک بمهەویستایە جانتاکەم هەڵبگرتایە و بڕۆیشتمایە!»
- 7:57کوندێرا ئەمە ناو دەنێت «بار سووکی».
- 8:00لە بەرامبەردا، کاتێک تۆ کەسێکت لە دڵەوە خۆش دەوێت،
- 8:04کاتێک خەمی خێزانێک یان ئامانجێکت لەسەر شانە،
- 8:07هەست بە فشار و ماندووبوون دەکەیت.
- 8:10خەمی ئەوان خەوت لێ دەزڕێنێت.
- 8:12کوندێرا ئەمە ناو دەنێت «قورسایی».
- 8:15ئێمە لە سەرەتادا وا دەزانین «بار سووکی»
- 8:18شتێکی زۆر خۆشە و «قورسایی» شتێکی ناخۆشە.
- 8:22بەڵام کوندێرا پێمان دەڵێت:
- 8:23تەماشای ژیانی سابینا بکەن تا بزانن کۆتایی «بار سووکی» چییە!
- 8:28سابینا لە هەموو کەسێک ڕایکرد بۆ ئەوەی ئازاد بێت:
- 8:32لە باوکی، لە وڵاتەکەی، لە تۆماس، و لە فرانز.
- 8:36ئەو گەشتە ئەوپەڕی ئازادی و بار سووکی لە ئەمریکا.
- 8:39کەس نەما بێزاری بکات، کەس نەما سنووری بۆ دابنێت.
- 8:43بەڵام ئەنجامەکەی چی بوو؟
- 8:45کاتێک لە تەمەندا هەڵکشاو بەتەنیا لە ژوورەکەیدا دانیشت،
- 8:49سەیری کرد ژیانی بەتەواوی پووچ و بێمانا بووە!
- 8:53هیچ کەسێک نییە بیری بکات، هیچ شوێنێک نییە پێی بڵێت نیشتمان،
- 8:57و هیچ کەسێکیش نەماوە لێی ڕابکات.
- 8:59ئەو هێندە «بار سووک» بووەتەوە،
- 9:01وەک باڵۆنێکی لێ هاتووە کە پەتەکەی پچڕاوە و لە ئاسماندا ون بووە.
- 9:07کوندێرا دەڵێت:
- 9:08ڕاستە قورسایی و بەرپرسیارێتی پشتمان دەچەمێننەوە و ئازارمان دەدەن،
- 9:13بەڵام ڕێک هەر ئەو قورساییەیە کە وادەکات پێیەکانمان لەسەر زەوی بمێننەوە!
- 9:18کاتێک کەسێکت خۆش دەوێت و بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگریت،
- 9:22ژیانت مانا و ڕەگ و ڕیشە پەیدا دەکات.
- 9:25بەڵام کاتێک لە هەموو بەرپرسیارێتییەک ڕادەکەیت بۆ ئەوەی ئازاد بیت،
- 9:29دەکەویتە ناو تەنیایی و بێماناییەکی هێندە ساردەوە کە تاقەتت لێی دەبڕێت.
- 9:34ئەمەیە مانای ناونیشانی کتێبەکە:
- 9:36«تاقەتنەبەریی بار سووکیی بوون».
- 9:39واتە ئەو بێمانایی و بار سووکییەی کە لە زۆریی
- 9:42ئازادی و نەبوونی هیچ پابەندبوونێکەوە دروست دەبێت،
- 9:46مرۆڤ ناتوانێت بەرگەی بگرێت!
- 9:48با بێینە سەر بیرۆکەی دووەم،
- 9:50کە زۆر لە ژیانی خۆمانەوە نزیکە.
- 9:53کاتێک دوو کەس عاشقی یەکتر دەبن،
- 9:55زۆر حەز دەکەن بڵێن: «ئێمە قەدەر بەیەکی گەیاندین!
- 9:59چارەنووسمان وابوو بۆ یەکتر بین!»
- 10:02تۆماس و تێرێزاش دوای داگیرکاریی سۆڤیەت دەچنە سویسرا.
- 10:07بەڵام تێرێزا لەوێ بەرگەی غەریبی ناگرێت و بەتەنیا دەگەڕێتەوە بۆ پراگ.
- 10:12تۆماس لە سویسرا هەموو شتێکی هەیە:
- 10:15ئازادی، پارە، و کاری پزیشکی.
- 10:19دەتوانێت لەوێ بمێنێتەوە و بە بار سووکی بژی.
- 10:22بەڵام دوای چەند ڕۆژێک، دڵی بەرگەی دووریی تێرێزا ناگرێت.
- 10:26واز لە هەموو شتێک دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ پراگ—بۆ ناو وڵاتێکی
- 10:31داخراو کە دەزانێت ئیتر ڕێگەی پێ نادەن لێی دەربچێتەوە.
- 10:35کاتێک تۆماس دەگەڕێتەوە لای تێرێزا، بە خۆی دەڵێت:
- 10:39«Es muss sein!» واتە: «دەبێت وا بێت!
- 10:43ئەمە چارەنووسی منە و نەمدەتوانی بڕیارێکی تر بدەم!»
- 10:47بەڵام کوندێرا لێرەدا پرسیارێکی زۆر زیرەکانە دەکات:
- 10:51ئایا بەڕاستی عەشقی تۆماس و تێرێزا «چارەنووسێکی پیرۆز» بوو؟
- 10:56کوندێرا دەڵێت با بگەڕێینەوە بۆ ڕۆژی یەکەم و ببینین چۆن یەکتریان ناسی!
- 11:02ناسینی ئەوان بەند بوو بە شەش ڕێکەوتی زۆر بچووک و بێماناوە:
- 11:071. ئەگەر ئەو ڕۆژە بەڕێوەبەرەکەی تۆماس پشتی نەئێشایە،
- 11:12خۆی دەچوو بۆ ئەو شارۆچکەیە نەک تۆماس.
- 11:152. ئەگەر لەو شارۆچکەیە هۆتێلێکی تر هەبوایە،
- 11:19تۆماس نەدەچووە هۆتێلەکەی تێرێزا.
- 11:223. ئەگەر شەمەندەفەرەکەی تۆماس یەک کاتژمێر زووتر بڕۆیشتایە،
- 11:27تۆماس نەدەچووە کافتریاکە دابنیشێت.
- 11:304. ئەگەر ئەو ڕۆژە تێرێزا پشووی
- 11:33بوایە و لەسەر کار نەبوایە...
- 11:355. ئەگەر گارسۆنێکی تر خواردنەوەکەی
- 11:38بۆ مێزەکەی تۆماس ببردایە...
- 11:416. و ئەگەر لەو چرکەیەدا لە
- 11:44ڕادیۆکەوە میوزیکی بێتهۆڤن لێ نەدرایە...
- 11:47تۆماس و تێرێزا هەرگیز یەکتریان نەدەبینی!
- 11:51لە ژیانی تۆشدا هەر وایە!
- 11:53بیر بکەرەوە چۆن نزیکترین هاوڕێت یان هاوبەشی ژیانت ناسیوە؟
- 11:58ڕەنگە تەنها لەبەر ئەوە بووبێت کە ئەو ڕۆژە پاسەکەت پێنج خولەک دواکەوتووە،
- 12:03یان لە ڕۆژی یەکەمی زانکۆدا بە ڕێکەوت لەسەر ئەو کورسییە دانیشتوویت!
- 12:07کوندێرا دەڵێت: ژیانی ئێمە لەسەر زنجیرەیەک
- 12:11ڕێکەوتی سادە دروست بووە، نەک نەخشەیەکی پێشوەختە.
- 12:15بەڵام چونکە مێشکی مرۆڤ حەز ناکات باوەڕ بکات ژیانی بەرهەمی ڕێکەوتە،
- 12:19ئێمە دێین ئەو ڕێکەوتە سادانە دەڕازێنینەوە و ناوی دەنێین «قەدەر و چارەنووس»
- 12:25تا مانا بە ژیانمان ببەخشین.
- 12:27کاتێک تۆماس دەگەڕێتەوە بۆ پراگ،
- 12:30حکوومەتی کۆمۆنیستی لە کارە پزیشکییەکەی دەری
- 12:33دەکات چونکە ئامادە نییە تەسلیمیان ببێت،
- 12:36بۆیە ناچار دەبێت ببێتە کرێکاری پاککردنەوەی پەنجەرەی باڵەخانەکان.
- 12:40تۆماس ئەم هەموو قوربانییەی لەپێناو تێرێزادا
- 12:43داوە چونکە بەڕاستی خۆشی دەوێت.
- 12:46بەڵام هێشتاش ناتوانێت واز لە ژنانی تر بهێنێت!
- 12:50تۆماس بە خۆی دەڵێت: «من تەنها جەستەم لەگەڵ ئەواندایە،
- 12:54بەڵام دڵ و ڕۆحم تەنها هی تێرێزایە،
- 12:57ئیتر بۆچی تێرێزا ئازار دەچێژێت؟»
- 12:59لێرەدا کوندێرا بە سادەترین و قووڵترین شێوە پێمان دەڵێت
- 13:03بۆچی مرۆڤ بەرگەی خیانەتی خۆشەویستەکەی ناگرێت:
- 13:07تێرێزا هەر لە منداڵییەوە کێشەیەکی گەورەی لەگەڵ دایکیدا هەبوو.
- 13:12دایکی تێرێزا هیچ ڕێزێکی بۆ تایبەتمەندیی تێرێزا نەبوو و هەمیشە دەیگوت:
- 13:17«جەستەی تۆ هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ جەستەی
- 13:20ملیۆنان ژنی تردا، هەموومان وەک یەکین!»
- 13:23بۆیە تێرێزا هەموو تەمەنی دەترسا لەوەی تەنها «ژمارەیەکی دووبارە»
- 13:27بێت. کاتێک لە ئاوێنەدا سەیری خۆی دەکرد،
- 13:30دەیویست دڵنیا ببێتەوە کە ئەو خاوەنی «ڕۆح»
- 13:33و کەسایەتییەکی بێهاوتایە.
- 13:36کاتێک ئێمە دەکەوینە داوی عەشقەوە،
- 13:38چی لە بەرامبەرەکەمان داوا دەکەین؟
- 13:40دەمانەوێت لە چاوی ئەودا، لەناو هەشت ملیار مرۆڤی سەر زەویدا،
- 13:45ئێمە تاقانە و بێهاوتا بین!
- 13:47بەڵام کاتێک تۆماس دەچێت لەگەڵ دەیان ژنی تردا دەخەوێت،
- 13:50بە کردەوە بە تێرێزا دەڵێت:
- 13:53«جەستەی تۆ و باوەشی تۆ هیچ جیاوازییەکی
- 13:56لەگەڵ ژنانی تردا نییە و بەئاسانی جێگرەوەی هەیە!»
- 13:59کوندێرا پێمان دەڵێت:
- 14:01مرۆڤ ناتوانێت جەستە و ڕۆح لەیەکتر داببڕێت.
- 14:05ئازاری خیانەت تەنها غیرەکردن نییە؛
- 14:08بەڵکوو ئەو هەستە تاڵەیە کە وا دەکات مرۆڤ هەست بکات هیچ نرخ و
- 14:12تایبەتمەندییەکی نییە و دەکرێت هەر کەسێکی تر جێگەی بگرێتەوە.
- 14:17لە بەشی شەشەمی کتێبەکەدا،
- 14:19کوندێرا باسی وشەیەک دەکات کە ڕەنگە پێشتر نەتبیستبێت،
- 14:23بەڵام هەموو ڕۆژێک لە دەوروبەری خۆت و لەناو مۆبایلەکەتدا دەیبینیت:
- 14:27وشەی «کیچ» (Kitsch).
- 14:30«کیچ» بە زمانێکی سادە چییە؟
- 14:33کیچ واتە نیشاندانی وێنەیەکی ساختە،
- 14:36ڕازاوە و بێکەمووکوڕی لە ژیان،
- 14:38و شاردنەوەی هەموو ڕاستییە تاڵ و ناشرینەکان.
- 14:42لە ژیانی ڕاستەقینەدا، هەموومان دەزانین کە خەم،
- 14:45نەخۆشی، ناشرینی، گومان،
- 14:49تووڕەیی و مردن بوونیان هەیە.
- 14:51بەڵام لە جیهانی «کیچ»دا —ئینجا چ لە وتاری
- 14:54سیاسییەکاندا بێت کە ماچی منداڵ دەکەن لەبەردەم کامێرا،
- 14:57یان لە فیلمە بازرگانییەکاندا بێت،
- 15:00یان لە پۆستەکانی ئەمڕۆی سۆشیال میدیادا بێت—
- 15:02هەموو شتێک دەبێت پەمەیی و بێگەرد دەربکەوێت!
- 15:06هەمووان پێدەکەنن، هەمووان باسی چاکە و میهرەبانی دەکەن،
- 15:10و کەس بۆی نییە پرسیار بکات یان گومان دەرببڕێت.
- 15:13کوندێرا بە نموونەیەکی زۆر جوان ڕوونی دەکاتەوە و
- 15:16دەڵێت لە کاتی بینینی دیمەنێکی «کیچ»دا،
- 15:19مرۆڤ دوو فرمێسک هەڵدەڕێژێت:
- 15:22فرمێسکی یەکەم دەڵێت: «چەند جوانە کاتێک دەبینین
- 15:25منداڵەکان لەسەر چیمەنە سەوزەکە یاری دەکەن!»
- 15:28فرمێسکی دووەم دەڵێت:
- 15:30«ئای کە چەند مرۆڤێکی دڵناسک و میهرەبانم من،
- 15:33کە بە بینینی یاریکردنی ئەم منداڵانە چاوم پڕ بووە لە گریان!»
- 15:38کوندێرا دەڵێت: ئەو فرمێسکی دووەمە، درۆ گەورەکەیە!
- 15:42کاتێک مرۆڤ بەڕاستی خەمی بەرامبەرەکەی نییە،
- 15:45بەڵکوو عاشقی نواندن و وێنە جوانەکەی خۆیەتی لە پێش چاوی خەڵک!
- 15:50لە پاڵ ئەمەشدا، کوندێرا باس لە هۆکارێکی تری تەنیایی مرۆڤ دەکات
- 15:54کە ناوی دەنێت «وشە لێکتێنەگەیشتووەکان»:
- 15:58تەماشای سابینا و فرانز بکەن؛
- 16:00هەردووکیان یەکتریان خۆش دەویست و بە یەک زمان قسەیان دەکرد،
- 16:04بەڵام لەسەر هیچ شتێک تێنەدەگەیشتن! بۆچی؟
- 16:08چونکە کاتێک فرانز دەیگوت «وەفا»
- 16:11یان «خەبات» یان «میوزیک»،
- 16:13مانا و یادەوەرییەکی جیاوازی لە مێشکدا بوو لەوەی لە مێشکی سابینادا هەبوو.
- 16:18ئێمەش لە ژیانی ڕۆژانەماندا هەمان کێشەمان هەیە؛
- 16:21دوو کەس هەمان وشەی وەک «خۆشەویستی»
- 16:24یان «ئازادی» بەکاردەهێنن،
- 16:27بەڵام هەر کەسێک بەپێی برین و ڕابردووی خۆی لێی
- 16:29تێدەگات—بۆیە زۆرجار بێ ئەوەی مەبەستمان بێت،
- 16:33ئازاری نزیکترین کەسەکانمان دەدەین.
- 16:36لە کۆتایی ڕۆمانەکەدا، تۆماس و تێرێزا بڕیار دەدەن شار و
- 16:41ژاوەژاو و سیاسەت بەجێ بهێڵن و دەچنە گوندێکی دوورەدەست.
- 16:45لەوێ تۆماس دەبێتە شۆفێری بارهەڵگر و تێرێزاش لە کێڵگەدا کار دەکات.
- 16:51لەو گوندە بێدەنگەدا، هەردووکیان پیر دەبن.
- 16:54قژی تۆماس سپی دەبێت و ئیتر هێزی ڕاکردنی بەدوای ژنانی تردا نامێنێت.
- 16:59تۆماس کە هەموو تەمەنی لە بەرپرسیارێتی ڕایدەکرد،
- 17:03لە کۆتاییدا لەناو ئەم ژیانە سادەیەی تەنیشت
- 17:05تێرێزادا دەگات بە ئارامیی ڕاستەقینە.
- 17:09لەو گوندەدا، تەنها هاوڕێیان سەگەکەیانە بە ناوی کارینین.
- 17:14کاتێک کارینین پیر دەبێت و تووشی شێرپەنجە دەبێت،
- 17:17تۆماس و تێرێزا بە گریانەوە لە باوەشی دەگرن
- 17:20تا لە ئازار ڕزگاری ببێت و بمرێت.
- 17:23لەو ساتەدا، تێرێزا دەگات بە بیرۆکەیەکی زۆر کاریگەر:
- 17:27ئەو بیر دەکاتەوە کە خۆشەویستیی ئەو بۆ سەگەکەی،
- 17:30لە خۆشەویستیی نێوان مرۆڤەکان پاکتر بوو! بۆچی؟
- 17:35چونکە کاتێک مرۆڤێکمان خۆش دەوێت،
- 17:37هەمیشە شتێکمان لێی دەوێت؛ دەمانەوێت بیگۆڕین،
- 17:40تاقیی بکەینەوە، و بیکەینە موڵکی خۆمان.
- 17:43بەڵام تێرێزا هەرگیز داوای لە کارینین نەکردبوو بگۆڕێت؛
- 17:48تەنها وەک خۆی قبووڵی کردبوو و بەبێ
- 17:50هیچ مەرج و بەرژەوەندییەک خۆشی ویستبوو.
- 17:55دوایین دیمەنی کتێبەکە —شەوێک پێش ئەوەی
- 17:58تۆماس و تێرێزا پێکەوە لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا
- 18:01گیان لەدەست بدەن— لە هۆتێلێکی بچووکدا ڕوودەدات:
- 18:05تێرێزا سەری دەخاتە سەر شانی تۆماس و دەڵێت:
- 18:08«تۆماس، بەڕاست پەشیمان نیت لەوەی لەبەر من گەڕایتەوە
- 18:11بۆ پراگ و پیشەی پزیشکی و ژیانە گەورەکەت لەدەست دا؟»
- 18:15تۆماس بە زەردەخەنەیەکەوە سەیری دەکات و دەڵێت:
- 18:19«هەست ناکەیت کە من لێرە چەند دڵخۆشم؟»
- 18:22تۆماس گڵۆپی سەر مێزەکە هەڵدەکات،
- 18:24پەپوولەیەکی شەوانە دێت و لەسەر گڵۆپەکە دەنیشێتەوە،
- 18:28و ئەوان بە بێدەنگی و بەختەوەرییەکی قووڵەوە دەستی یەکتر دەگرن.
- 18:35کەواتە، پوختەی پەیامی ئەم کتێبە بۆ ژیانی من و تۆ چییە؟
- 18:40میلان کوندێرا پێمان دەڵێت:
- 18:42ڕاستە ئێمە تەنها یەک جار دەژین (Einmal ist keinmal).
- 18:46ڕاستە ژیان هیچ ڕێنمایی و تاقیکردنەوەیەکی پێشوەختەی تێدا نییە
- 18:50و هەرگیز نازانین ئەگەر ڕێگەیەکی ترمان هەڵبژاردایە چیمان بەسەر دەهات.
- 18:55بەڵام دوو ڕێگەمان لەبەردەمدایە:
- 18:57ڕێگەی یەکەم (ڕێگەکەی سابینا):
- 19:00لە ترسی هەڵەکردن و ئازارچەشتن،
- 19:02لە هەموو کەسێک و هەموو پابەندبوونێک ڕابکەین و بەدوای «بار سووکی»دا
- 19:06بگەڕێین—کە لە کۆتاییدا دەمانباتە ناو تەنیایی و بێماناییەکی کوشندە.
- 19:11ڕێگەی دووەم (ڕێگەکەی تۆماس و تێرێزا):
- 19:14سەرەڕای هەموو ترس و کەموکوڕییەکان،
- 19:16بوێریی ئەوەمان هەبێت مرۆڤێکمان خۆش بوێت،
- 19:19ئامانجێکمان هەبێت، و «قورسایی»ی بەرپرسیارێتی هەڵبگرین.
- 19:23چونکە تەنها لەناو ئەو قورسایی و پابەندبوونەدایە کە ژیانمان لە خەونێکی
- 19:27بەتاڵەوە دەگۆڕێت بۆ چیرۆکێکی ڕاستەقینە کە شایەنی ژیانە.
- 19:31بە کورتی: بەختەوەری،
- 19:33ڕاکردن نییە لە قورساییەکانی ژیان بەرەو بار سووکی؛
- 19:36بەڵکوو دۆزینەوەی ئەو کەسە یان ئەو مانایەیە کە
- 19:39شایەنی ئەوە بێت قورساییەکەی لەسەر شانت هەڵبگریت.
About this transcript
This page contains the full transcript of تەڵەی ئازادی و بار سووکی: کاتێک تەنها یەک جار دەژین | by فەلسەفەی ئەمرۆمان, generated from the public captions YouTube serves with the video. The transcript has 2,447 words across 339 segments, with the original timestamps preserved so you can click any line to jump to that moment in the embedded player.
What you can do with it
Use the transcript to take notes, quote the speaker, build a study guide, generate a summary with ChatGPT or Claude via the YouTube Summary tool, or export it as a timed subtitle file with YouTube to SRT. You can also re-open it in the transcriber to choose a caption track available on the video.
Free YouTube transcript tool
YouTube2Text is a free YouTube transcript generator — no signup, no daily limit. Paste any YouTube link and get the full transcript instantly, with timestamps, click-to-jump, caption language selection, AI prompts for ChatGPT, Claude, and Gemini, and exports to TXT, SRT, VTT, or Markdown.